گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێچەوانەی ڕەشبینییە ئەوروپییەكان

گەشبینییەك لە شارەزایانی تەندروستییەوە لەبارەی كۆرۆنا

2021.11.14 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
گەشبینییەك لە شارەزایانی تەندروستییەوە لەبارەی كۆرۆنا

ناس كورد-
سەرباری هۆشدارییەكان بۆ تەشەنەكردنی زیاتری كۆرۆنا لە ئەوروپا لە وەرزی زستان، شارەزایانی تەندروستی لە ئەمەریكا گەشبینن بەوەی ڤایرۆسەكە ببێتە ماڵی و بگاتە دۆخێك مەترسی دروست نەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی CNNی ئەمریکی كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی تشرینی دووەمی 2021) جەخت لەوە دەكاتەوە شارەزایانی تەندروستی دڵنیان لەوەی لە جیهاندا كۆرۆنا كۆتایی نایەت، بەڵام سەردەمێك دێت توشبوون ئەوەندە كەم بكات هیچ مەترسییەك دروست نەبێت لەسەر دانیشتوان.


لەم بارەیەوە ئەنتۆنی فاوچی گەورە زانای بواری نەخۆشییە گوازراوەكان، باسی لەوەكردووە رێژەی كوتان تا دێت فراوانتر دەبێت و بەرگری زیاتر دەكات، ئەمەش وادەكات مەترسی كەمتر ببێتەوە بۆ داهاتوو.


بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا لە ئەمەریكا 70% پێگەیشتوان كوتراون و پلان هەیە چڕتر بكرێتەوە و ڤاكسینی زیاتریش هەناردەی دەرەوە بكرێت.