گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟

عێراق هەوڵی گێڕانەوەی دوو ملیار دۆلاری ئاودیوكراو دەدات

2021.11.14 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هەوڵی گێڕانەوەی دوو ملیار دۆلاری ئاودیوكراو دەدات

ناس كورد-
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی لە هەوڵدایە زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری عێراقی ئاودیوكراو كە فەرمانی دادگای بۆ دەرچووە بگێڕێتەوە لەگەڵ 14 خانوو، پێنج پشكیش لە كۆمپانیای جیاجیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موعتەز فەیسەڵ، بەڕێوەبەری گشتی گێڕانەوەی پارەكان لە دەستەكە بە ڕۆژنامەی فەرمی ڕاگەیاندووە (14ی تشرینی دووەمی 2021)، تا ئێستا 4.17 ملیار دۆلار پارەی ئاودیوكراو دیاری كراوە بۆ گێڕانەوە، ئەوانەشی فەرمانی دادگایان بۆ دەرچووە نزیكەی 2.2 ملیار دۆلارن.

 


فەیسەڵ ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ئەو پارانە بە ناشەرعی لەقەڵەم دەدرێن و گێڕانەوەیان ئەركی سندوقی گێڕانەوەی پارەكانی عێراقە لە دەستەی نەزاهە چ ئەوانەی بەر 2003 براونەتە دەرەوە یان ئەوانەی پاش ئەو وادەیە بەهۆی گەندەڵییەوە.