گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی بڕیارێكەوە

ئەگەرێك بۆ داڕمانی زیاتری بەهای تمەن لە ئارادایە

2021.11.14 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرێك بۆ داڕمانی زیاتری بەهای تمەن لە ئارادایە

ناس كورد_

چەند ئابووریناسێكی ئێرانی هۆشداری دەدەنە حكومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئازادكردنی نرخی دۆلار و هەڵگرتنی پاڵپشتی حكومی بۆ بەهای فەرمیی تمەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حسێن راغفەر كە ئابووریناسێكی ئێرانییە لە لێدوانێكدا بۆ "ارمان ملي" كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی تشرینی دووەمی 2021) هۆشداری دەدات لەوەی وەها هەنگاوێك كە حكومەت بەنیازە بیگرێتەبەر هەڵاوسان لە ئێران بەرز دەكاتەوە بۆ ئاستی ترسناك.

 

هەر لەم بارەیەوە عەباس عەبدی ئابووریناسی ئێرانی لە رۆژنامەی "اعتماد"ی ئێرانی دەڵێت: دۆلاری پاڵپشت كراو بووەتە ئێسقانێك لە گەرووی حكومەتی ئێراندا، سەرباری لێكەوتە خراپەكانی هەڵگرتنی ئەو پاڵپشتییەش، ئێستا هیچ چارێكی تر لەبەردەستدا نییە. 

 

میدیاكانی تری ئێران بەچڕی باسیان لەوەكردووە دۆلار نرخێكی بێ پێشینەی تۆماركردووە لە كابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی، ئەمەش بووەتە هۆی هەڵاوسانێكی گەورە بەجۆرێك راپۆرتە فەرمییەكان باس لەوە دەكەن مووچەی فەرمانبەرێك كە خێزانەكەی چوار كەس بن تەنها بەشی 11 رۆژ كڕینی پێداویستییەكان دەكات.