گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی ناوەڕۆكی پرۆژەكەی بۆ بەغدا ئاشكرا كرد

2021.11.13 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ناوەڕۆكی پرۆژەكەی بۆ بەغدا ئاشكرا كرد

ناس کورد- 

 بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، پارتی دەیەوێت لە رێگەی پڕۆژەیەكەوە بەشداری لە حكومەتی نوێی عێراقدا بكات، دەشڵێت، ئێستا سەرقاڵی ئامادەكاری پڕۆژەكەن و دەیانەوێت لایەنەكانیش تێیدا بەشدار بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "چوونی شاندی پارتی بۆ بەغدا، تەنیا بۆ ئەوەیە بۆچوونی لایەنەكان لەبارەی ھەرێمی كوردستانەوە بزانین لە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقدا كە چەندین سەردانیان ئەنجام داوە، سەردانەكانیش زیاتر دۆستانە بوون لەگەڵ لایەنە شیعی و سونییەكانی عێراق".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ""بڕیارە لە ھەرێمی كوردستانیش پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكات، تەنانەت سەردانی ئەو لایەنانەش دەكەین، كە كورسییان نەھێناوە لە هەڵبژاردنەکاندا، ئێمە دەمانەوێت بە یەكگرتوویی بچینە بەغدا بۆ دانوستان".

 

ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەشکردووە، " لە ئێستادا پارتی سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكە بۆ چوار ساڵی داھاتوو و بەشداریكردن لە حكوومەتی نوێی عێراقدا، ئێمە ھەموو ئەو پرسە ھەڵواسراوانەی نێوان ھەرێم و بەغدا دەكەینە پڕۆژە بۆ جێبەجێكردن، دەمانەوێت پڕۆژەكە بكەینە پڕۆژەیەكی گشتگیر و ھەموو لایەنە كوردستانییەكان تێیدا بەشدار بن".