گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

کۆچ و کۆچبەران بڕیارێکی سەبارەت بە کۆچبەرانی بیلاڕووسیا دەرکرد

2021.11.13 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
کۆچ و کۆچبەران بڕیارێکی سەبارەت بە کۆچبەرانی بیلاڕووسیا دەرکرد

ناس کورد- 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا گەشتی خۆڕایی دابین دەکەن بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن لە سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەنداوە بگەڕێنەوە عێراق. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند، ""وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و وەزارەتی دەرەوە و حکومەت لەڕێگەی باڵیۆزخانەوە لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی عێراقییەکان لە سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا دەکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا گەشتی خۆڕایی بۆ ئەو کەسانە دابین دەکرێت کە خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ عێراق، واتە گەڕانەوەکە ئارەزوومەندانە دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پەیامی ئێمە بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە کە سەرەڕای بارودۆخی سەختی عێراق لە هەندێک ڕووەوە، بەڵام کۆچی نایاسایی قورسترە و هیوادارین بیلاڕووسیا ئەو گروپانە ئاشکرا بکات کە ئەو پەنابەرانەیان گواستووەتەوە و توشی ئەو دۆخەیان کردوون." 



زیاتر بخوێنەرەوە: پۆڵەندا دیوارێک لەسەر سنورەکەی لەگەڵ بیلاڕووسیا دروست دەکات