کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، بۆ یەکلایکردنەوەى پۆستەکانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان چەند کاندیدێک یەکلاکرایەوە و قوباد تاڵەبانى لە پۆستەکەى خۆى وەک جێگرى سەرۆکى حکومەت، مایەوە. . ناس کورد لەسەرچاوەیەکى بەرپرسى یەکێتى زانیوویەتى، لە کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتیدا، قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت لە کابینەی نوێی حکومەت، کاندید کرایەوە. . سەرچاوەکە روونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، رێواز فایەق بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاندیدکرا و جەعفەر شێخ مستەفا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل بۆ وەزیری پێشمەرگە و دکتۆر داراش بۆ وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەروەها حەمەی حەمە سەعید بۆ وەزیری رۆشنبیری، کاندیدکرا. .