گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.11.13 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەوروبەری ساڵێکی ماوە و سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمیش دەڵێت، ئەگەر ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت، دەبێت پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ئارام برادۆستی، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند، "بەپێی یاسا دەبێت تاوەکو ٦/١١/٢٠٢٢ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و تا سەرەتای مانگی ئەیلوولیش سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رۆژی ھەڵبژاردن دیاری بكات، بە پێچەوانەوە ئەگەر ھەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە نەچێت، پێویستە پەرلەمانی كوردستان تەمەنی ئەم خولەی درێژ بكاتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر لایەنەكان بگەنە رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا، ئەوە كۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان توانای ھەیە خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن ئامادە بكات".

 

هاوکات لەبارەی ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان، برادۆستی باسی لەوەکردووە، "ژمارەیەك پێشنیاز كراون بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان، زۆر جار باس لە یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێت، بەڵام یاسای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان زیاتر دادپەروەری تێدایە، بە تایبەتی بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی پەرلەمان چەندین پێشنیاز كراون كە ھەڵبژاردن بە لیستی داخراو بەڕێوە بچێت و ھاوشێوەی خولی یەكەم و دووەمی پەرلەمانی كوردستان، كەسانی شایستە بچنە پەرلەمان، نەك كەسانێك تەنیا بۆ كۆكردنەوەی دەنگ كاندید بكرێن"