ناس کورد-
هەردوو ڕیکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و "سازمانی سراسری پناهندەگان ایرانی_بی مرز" نامەیەکیان ئاڕاستەی یەکیتی کرێکاری و ڕیکخراوە کرێکارییەکان کرد لە ئاستی یەکیتی ئەوروپا سەبارەت بەدۆخی مەترسیداری پەنابەرانی گیرخواردووی سنوری نێوان بیلارووسیاو پۆڵندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نامەکەدا کە ئەمڕۆ (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) ئاڕاستەیان کردووە، تیایدا داوایان کردووە، فشار بهێنن بۆ دەستبەجێ جێبەجیکردنی چەند داواکارییەک کە ئەمانەن:
١- دهستبهجێ کۆتایی بهێنرێت بهسیاسهتی ڕاگرتنی پهنابهران لەسەر سنورەکان و لێدان ئازاردانی پەنابەران و ڕزگاکردنیان لە مەترسی تیاچوون.
٢- ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستبەجێ بەهانای ئەو پەنابەرانەوە بچێت.
٣- کۆتایی هێنان بەزەخت و زۆری سەر پەنابەران لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی لیتوانیا و پۆڵندا و دهستبهجێ ئەو پهنابهرانە کە له گرتووخانه دهستبهسهرهکان کە لەدۆخێکی نەشیاودا ڕاگیراون وەڵام بەداوای پەنابەراییان بدرێتەوە و ئازاد بکرێن.
٤- بە فەرمی ناسینی مافی پهنابهری بۆ ئەو پەنابەرانە و دابەشکردنیان بەیەکسان لەنێو ووڵاتانی ئەوروپا و هاوکاریکرنیان بۆ دهستپیکردنهوهی ژیانی ئاساییان.
زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ هەواڵی نوێ لەبارەی کردنەوەی سنوری پۆڵەندا و وەرگرتنی پەنابەران گەیشت