گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسیدارە

گەردەلولی خۆر بەرەو زەوی دێت و ’’مەترسی لەسەر ئینتەرنێت و کارەبا’’ دروست دەکات

2021.11.13 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
گەردەلولی خۆر بەرەو زەوی دێت و ’’مەترسی لەسەر ئینتەرنێت و کارەبا’’ دروست دەکات

ناس کورد-

گەردەلولی بەهێزی خۆری کە بە ئاراستەی زەوی دێت و ئەگەری هەیە بێتە هۆی لەکارخستنی هێڵەکانی ئینەرنێت و کارەبا و سەتەلایتەکان، ئەمە بەگوێرەی لێکۆلێنەوەیەکی زانستی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵێک کە دەنگی ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە، گەردەلولی خۆری یەکێکە لە دیاردە باوەکانی "کەشوهەوای واڵایی" و کاتێک دروست دەبێت کە خۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی گەورەدا رێژەیەکی زۆر لە پلازما و وزەی موگناتیسی دەردەدات. ئەگەرچی ئەم گەردەلولانە مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر مرۆڤ نییە، بەڵام کاریگەری دەخەنە سەر بواری موگناتیسی زەوی و دەکرێ ببنەهۆی ڕاوەستانی ئامێرەکانی تەکنەلۆجی.

 

ئەم گەردەلولانە لەهەمان کاتدا دەبنەهۆی دروستبوونی دیاردەی سروشی سەرنجڕاکێشی ناسراو بە ئەورۆرا یاخود "تیشکی جەمسەری" کە تێیدا ئاسمانی ناوچەکانی نزیک لە جەمسەرەکانی ڕووی زەوی بە ڕوناکی سەرنجڕاکێش دادەپۆشرێن.

 

سەنتەری پێشبینی کەشوهەوای واڵایی ئەمریکا(SWPC)لە ئێستادا چاودێری ئەو گەردەلولە خۆریانە دەکات کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان پێکردووە کاتێک خۆر خولێکی نوێی دەستپێکرد.

 

شایەنی باسە، خولی خۆر هەر 11 ساڵ جارێکلە بواری موگناتیسی خۆردا ڕوودەدات. پێشبینی دەکرێت ئەم خولەی ئێستا لە ساڵی 2025 بگاتە ترۆپک.

 

بەگوێرەی لێکۆلێنەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن، ئەگەری هەیە ئەو گەردەلولە خۆریانەی ئێستا گاریگەری زۆرتر بخەنە سەر ئەو هێڵانەی ئینتەرنێت کە لەژێر دەریا دان چونکە زۆرترین مەودایان هەیە. هەروەها لێکۆڵینەوەکە پێشبینی کرد کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر زیانی بەربکەوێت لە ئەگەری ئەم گەردەلولانە. وڵاتانی ئاسا، بەتایبەت سینگاپور، کەمترین هەڕەشەیان لەسەرە بەهۆی کورتی وایەرەکانی ئینتەرنێت.

 

بەرپرسی لێکۆڵینەوەکە، دکتۆر سانگیسا عەبدوجیۆسی، ڕایگەیاند کە دەکرێ هۆشداری بدرێت لەسەر ئەم گەردەلولانە نزیک 13 کاتژمێر بەر لە ڕودانیان. بەڵام، ئەو ئاماژەی دا، بەرگری کردن لێیان لەسەر زەوی سنوردارە و دەبێ ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەگەری لەکارکەوتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت.

 

پێشتر گەردەلولی بەهێزی خۆر ڕوبەڕووی زەوی بووەتەوە بەڵام لە کاتێکدا کە مرۆڤایەتی وەکو ئێستا پشتی بە کارەبا و ئینتەرنێت نەبەستبوو. ساڵی 1859 گەردەلولێکی بەهێزی خۆری بواری موگناتیسی زەوی گرتەوە کە بووە هۆی لەکارکەوتن و گڕگرتنی چەندین هێڵی سیستەمی گواستنەوەی تێلەگرافی لە سەرانسەری جیهان.