گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی چۆن بووە لەگەڵی؟

زانیاری نوێ لەبارەی سەردانە نهێنییەكەی قائانی بۆ عێراق ئاشكرا دەكرێت

2021.11.13 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری نوێ لەبارەی سەردانە نهێنییەكەی قائانی بۆ عێراق ئاشكرا دەكرێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس بۆ تاقیكردنەوەی نیازی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە لە پاش هەوڵی تیرۆركردن و هێرشكردنە سەر ماڵەكەی، لە دیدارەكانیشدا هەوڵی داوە وای پیشان بدات ئێران كۆنترۆڵی بەسەر هەندێك گروپی چەكداردا نەماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە (13ی تشرینی دووەمی 2021) كازمی لە ناواخنی پەیامی ئێرانییەكان تێگەیشتووە كە بۆ دەم تاقیكردنەوەیە، بەڵام زۆر بەڕوون و ڕاشكاوی لەبارەی هەوڵەكە قسەی كردووە و هەڕەشەی لێپێچینەوەی كردووە پاش كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوەكان.

 

دیبلۆماتێكی ئێرانی لەم بارەیەوە بە وۆل ستریت جۆرناڵی ئەمەریكی ڕاگەیاندووە، "دەبوو بە ئەمەریكییەكان بڵێین لە رێگەی عێراقییەكانەوە كە ئێمە بەشدار نین لە هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆك وەزیران".

 

بەگوێرەی ئەلعەرەب هاتنی قائانی تاكتیكێكی ئێرانییە بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی بەبەڵگەی ئەوەی دوو رۆژ پاش سەردانەكە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی ئێران عەلی حاجی زادە ڕایگەیاند "فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران بوونەتە دڕكی چاوی دوژمنەكانمان".

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەلعەرەب: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی لەگەڵ قائانیدا دەرچوون  

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکی ئەو پەیامەی کازمی ’’بە زمانێکی توند’’ گەیاندییە قائانی و میلیشیاکان  

 

بەدواداچوونی پەیمانگای واشنتۆن بۆ توێژینەوە لە سیاسەتەكانی ڕۆژهەڵاتی نزیك كە مایكل نایتس ئامادەی كردووە و "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (5ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو، لە كۆتایی مانگی ڕابردوو چوار موشەك لە نزیك بارەگای دەزگای هەواڵگریی عێراق كەوتوونەتە خوارەوە، بزوتنەوەی عەسایبیش تۆمەتباری یەكەمن لەم هێرشانە كە یەكێكن لە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم.

 

هەروەها باس لەوەش دەكات، لە ناوچەیەكی ژێردەستی عەسایبەوە موشەك ئاراستەی گەڕەكی منصور كراوە كە بارەگای دەزگای هەواڵگری تێدایە، ئەوەش دووەم هێرشی هاوشێوە بووە لەو مانگەدا، موشەكەكان بەر نەخۆشخانەیەك و پرۆژەیەكی ئاو و بانكێكی چۆڵكراو كەوتوون و زیانی گیانیان لێ نەكەوتووەتەوە.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەكەی پەیمانگای واشنتۆن، ماوەكانی ڕابردوو هەندێك لە هێرشەكان لە كاتێكدا بوون كە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئیسماعیل قائانی لە عێراق بووە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەرچەكرداری گروپە چەكدارەكان.

 

بەدواداچوونەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات توڕەیی میلیشیاكان لە كازمی و لە دەزگای هەواڵگری عێراق دەگەڕێتەوە بۆ دوورخستنەوەی 300 ئەفسەری ئەوان بۆ سەرسنورەكان كە بەشێكیان سەر بە عەسایبن و ئەمەش بە خواستی ئەمەریكا و بەریتانیا و ئیماراتییەكان دەدەنە قەڵەم.

 

هەروەها دەڵێت، زنجیرەی هێرشەكان ئەوە دەردەخات كە عەسایب ناوبەناو تەحەدای قائانی دەكەن، ئەگەریش حیزبوڵڵا بەشداربن لەگەڵیان لە هێرشەكان ئەوە مانای وایە یاخی بوونەكە گەورەترە.