گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکێکى عێراق بەشوێن دۆزینەوەى کەسێکە کە 300 ملیۆن دینارى لەبانکەکە قەرز کردووە

2019.07.06 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
بانکێکى عێراق بەشوێن دۆزینەوەى کەسێکە کە 300 ملیۆن دینارى لەبانکەکە قەرز کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هاووڵاتییەکى عێراقى دواى ئەوەى 300 ملیۆن دینار لە یەکێک لە بانکە ئەهلییەکانى شارى بەغدا قەرز دەکات، خۆى وندەکات و بەڕێوەبەرى بانکەکەش بۆ گەڕانەوەى پارەکە سکاڵاى یاسایى لەدادگا لەسەر ئەو هاووڵاتییە، تۆمار دەکات. . ئەمڕۆ(شەممە، 6ى تەموزى 2019)، دادگای ناوچەی کەرخ لەشاری بەغدا، رایگەیاند "بەڕێوەبەری یەکێک لە  بانکە ئەهلییەکانی شاری بەغدا، سکاڵای لە دژى هاووڵاتییەکى عێراقى تۆمارکردووە کە 300 ملیۆن دیناری وەک قەرز لە بانکەکەیان وەرگرتووە و نەیداوەتەوە و خۆى ونکردووە". . بەوتەى بەڕێوەبەرى بانکەکە، ئەو هاووڵاتییە ماوەیەک لەمەوبەر بڕی 300 ملیۆن دیناری  لە بانکەکەیان وەک قەرز پێدراوە، بەڵام دواکەوتووە لەدانەوەى پارەکە و لە ئێستادا کەس نازانێت لەکوێیە و خۆى ونکردووە، بۆیە سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە. .