ناس کورد-
ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە لە سنوری پۆڵەندا گیریانخواردووە، ڕایانگەیاند کە پۆلیسی پۆڵەندا پێیان وتوون، بچنەوە ناو لێشاوەکە و ڕۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپا ناوتان دەنوسێت و سنورتان بۆ دەکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ژمارەیەک کۆچبەری کورد (هەینی 12ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاویانکردووەتەوە، تیایدا دەڵێن، لەسەر سنوری پۆڵەندا گیریانخواردووە و لە لێشاوەکە دابڕاون.
ئەو کۆچبەرانە دەڵێن، "پۆلیسی سنوری پۆڵەندا پێیان وتوون، "ئەگەر دەتانەوێت لە پۆڵەندا داوای مافی پەنابەری بکەن ئەوا ئێستا دەتانبەین، ئەگەر دەشتانەوێت بڕۆنە وڵاتانی دیکە، ئەوا بڕۆنەوە ناو لێشاوەکە و ڕۆژی دووشەممە ناوتان دەنوسرێت و سنورتان بۆ دەکرێتەوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمشەو ژمارەیەک کۆچبەری دیکە ڕایانگەیاند، پۆلیسی سنوری پۆڵەندا پێیان وتوون، ڕۆژی دووشەممە سنور دەکەنەوە و بەوهۆیەوە ئەو کۆچبەرانە ئاهەنگ و شاییان دەگێڕا.
زیاتر بخوێنەرەوە: کۆچبەرانی سنوری پۆڵەندا ئاهەنگ و شایی دەگێڕن ’’هەواڵی خۆشمان پێدرا’’