ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا و داوا دەکاتپێویست دەگرێتە بەر بۆ خۆئامادەکردن لەبەرامبەر هاتنی شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق (هەینی 12ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " ڕهوشی كۆنترۆڵكردنی پهتای كۆرۆنا له بهشێک له پارێزگاكان بەپێی پێوسیت نییه و پێشبینی دهكهین شهپۆڵی چوارهمی پهتاكه بڵاوبێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی ئەو ڕێژەی کەمەی خۆکووتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسینی کۆڕۆنا هەیە، ئەگەری دروستبوونی مەترسی هەیە."
وەزارەتی تەندروستی داواشی لە بنكه و ناوهنده تهندروستییهكان کردووە، ڕێککاری پێوست بگرنهبهر بۆ زیادکردنی ڕێژەی کوتان و هەروەها ڕێکخستنەوەی نەخۆشخانەکان و دابینکردنی قەرەوێلەی پێویست.