ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی گومانلێکراوان و دەست بەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە ئۆتومبێلێکی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت و ڕێگریکردن لە ڕەشکردنی جامی ئۆتومبێل و ھەرکارێکی نایاسایی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی:
لەدرێژەی کار و چالاکیەکانی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان و دەست بەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە ئۆتومبێلێکی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت و ڕەشکردنی جامی ئۆتومبێل و ھەرکارێکی نایاسایی , بەردەوامن لە ھەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی , شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ ئەوەی شاری سلێمانی خۆشەویست ھەمیشە لە ھێمنی و بەڕێکردنی ژیانێکی شایستەدابن ، لێرەوە سوپاسی ھەموو ھاوڵاتیان دەکەین لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانمان و ئەو پێشوازیە بێ وێنەیەی کە بۆ سەرکەوتنی ئەم ھەڵمەتانە لە ھێزەکانمان دەکرێت , دووپات کردنەوەی ئەو ڕاستیەیە کە ئاسایش ھەردەم چاوێکی کراوەیە بۆ خزمەتکردنی شاری سلێمانی خۆشەویست دانیشتوانەکەی .