گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.11.12 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن کرێکارێکی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بۆ چارسەری کۆڕۆنا، کە گوایە بۆ ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند،  گرفتی کرێکارانی پاکردنەوە لەم نەخۆشخانەیە پەیوەندی بە دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی نیە بەڵکو پەیوەندی بە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆماپانیایی جێ بەجێکارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

ڕوونکڕدنەوەیەک

لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر،

دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک  لەلایەک کرێکارێکی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بۆ چارسەری کۆڕۆنا،

کە گوایە بۆ ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە،

بۆڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە کە گرفتی کرێکارانی پاکردنەوە لەم نەخۆشخانەیە پەیوەندی بە دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی نیە بەڵکو پەیوەندی بە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆماپانیایی جێ بەجێکارە،

بۆ چاڕەسەری گرفتی مووچەی کرێکارەکان کۆمپانیای ناوبراو دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی نێو ئەو گرێبەستە بێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی کرێکارانی بگەڕێتەوە کە پەیوەندی بە تەندروستی هەولێر نیە،

بۆیەلە ئێستا ئەم بابەتە لە ڕێگەی بەشی گرێبەستەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی لە وەزارەتی دارایی چارەسەر دەکرێت.

بۆ بەرچاوڕوونی ڕای گشتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کارو ئەرکی کرێکارانی لەبەرچاو گرتوو و بەردەوامیش بەداواچوونی لەڕێگەی بەشی ژمێریاری و گرێبەستەکان بۆ کردووە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر