گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی بەردەوامیی گۆڕانکارییەکانی یەکێتی ئاشکرا دەکرێت

2021.11.12 - 18:29
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی بەردەوامیی گۆڕانکارییەکانی یەکێتی ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی یەکێتی لە حزب و لە پۆستە حکومییەکانیشدا بەردەوام دەبێت و دەشڵێت، مەکتەبی سیاسی پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی دەربڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەم دواییەی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی لاهور جەنگی و چەند کەسێکی دیکەی ناو یەکێتی ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی سەرکردایەتی متمانە و دەسەڵاتی بە بافڵ جەلال تاڵەبانی داوە و ئەویش بە پشت بەستن بە بەڵگە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بڕیاری داوە." 

 

هاوکات لەبارەی ئەو چاکسازییانەی لە دوای هەشتی تەممووزەوە بافڵ جەلال دەستیپێکردوون، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە، " پشتگیری هەموو چاکسازییەکان دەکەین کە لە خزمەتی خەڵکدا بێت، گۆڕانکارییەکانی یەکێتی لە ناو حزب و حکومەت بە شێوەیەک دەبێت، کە لەگەڵ دۆخی ئێستا و بارودۆخی یەکێتی بگونجێت و تا ئەو جێگەیەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و بافڵ جەلال تاڵەبانی پێیان باش بێت گۆڕانکاری دەکرێت و گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەناو هەر حزب و دامەزراوەیەک کە بڕیاردان مەرکەزی بێت، بڕیارەکان ئاسانتر و خێراتر جێبەجێ دەکرێت.

 

هەینی ڕابردوو 5ی تشرینی دووەمی 2021، ناس کورد ئاشکرایکرد کە میران محەمەد گەڕاوەتەوە بۆ ناو کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی، ئەوەش دوای ئەوەی لەدوای گۆڕانکارییەکانی هەشتی تەموز سڕ کرابوو.