گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت

2021.11.12 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت

ناس کورد- 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت و رەتیشی دەکاتەوە لەژێر هیچ فشار و هەڕەشەیەکدا بن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (هەینی 12ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "چەند ڕۆژێکە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان کۆتایی هاتووە و هیچ هەڕەشە و فشارێکی ناوخۆیی دەرەکیمان لەسەر نییە. و پێویستمان بە ئاگادارکردنەوە نییە بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەران و کاندیدەکان." 

 

دەربارەی وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، جەمیل ئاماژەی بەوەکردووە، "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و دوای ئەوەی دەستەی دادوەری ئەنجامەکانی پەسەند کرد، ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنین و ئەوەندەی نەماوە." 

 

هاوکات باسی لەوەشکردووە، " ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکانی 16 هەزار و 969 وێستگە نزیک بوو لە ژماردنی ئەلکترۆنی." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لەلایەنە شیعەکان و بەتایبەت هاوپەیمانیی فەتحی هادی عامری و هاوپەیمانیی نەسڕی عەبادی و ڕەتی حیکمەی عەمار حەکیم ڕەخنەی توند لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەگرن و ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە.