کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراق هەواڵی گەیشتنى هێزی زیاتری ئەمریکی بۆ بنکەى سەربازیی عەین ئەسەد ڕەتکردەوە، پێشتر لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی هاتنی هێزەکە بڵاوبووەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپای عێراق ڕایگەیاند، "چەند کەناڵ و دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکیان لەبارەى گەیشتنی هێزی زیاتری ئەمریکا بۆ بنکەى عەین ئەسەد بڵاوکردووەتەوە، ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە."
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی داوای لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن کرد خۆیان بەدور بگرن لە دەنگۆی ناڕاست و سەرچاوەی نادیار بۆ هەواڵەکانیان بە تایبەت هەواڵە ئەمنییەکان.