گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕێگای بەلەمەوە

هەزار کۆچبەر لە یەك ڕۆژدا گەیشتنە بەریتانیا

2021.11.12 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
هەزار کۆچبەر لە یەك ڕۆژدا گەیشتنە بەریتانیا

ناس كورد_

نزیکەی ھەزار کۆچبەر بەبەلەم خۆیان گەیاندە بەریتانیا، کە ژمارەیەکی پێوانەیی گەیشتنی کۆچبەرە لە ڕۆژێکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی BBC كە "ناس كورد" بینیویەتی (12ی تشرینی دووەمی 2021) ئەو کۆچبەرانە ڕۆژی پێنج شەممە لەلایەن بەلەمی رزگارکردن و کەشتی ھێزی دەریاییەوە یاوەری کراون کەناڵی ئاوییان تێپەڕاندووە بۆ گەیشتن بە بەریتانیا.

 

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا فەڕەنسایان تۆمەتبارکرد بەوەی نەیتوەنیوە کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکات.

 

ئامەژەیان بەوەشکردووە بەریتانیا ناتوانێت سەیری ئەو ھاوڵاتیانە بکات کە لەو شوێنە بمرن پێش ئەوەی بگەنە بەریتانیا.

لەم ساڵدا تا ئێستا زیاتر لە ٢٣ ھەزار کۆچبەر لە فەڕەنساوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.