گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە نامەی مۆبایل

پۆڵۆنیا داوا دەكات لە كۆچبەران حەبی بێلاڕووسی نەخۆن

2021.11.12 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
پۆڵۆنیا داوا دەكات لە كۆچبەران حەبی بێلاڕووسی نەخۆن

ناس كورد_

پەیامنێری کەناڵی دووی ئەڵمانی لە سەر سنووری پۆلۆنیا ـ بێلاڕووسەوە ڕایگەیاند هەرکەسێک لە سنوور نزیک ببێتەوە، نامەیەکی لە دامەزراوەکانی پۆڵۆنیاوە بۆ دێت کە تیایدا داوا لە کۆچبەران دەکات هیچ جۆرە حەبێک لە سەربازەکانی بێلاڕووس وەرنەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەكر شوانی كە نوسەر و وەرگێڕێكی كوردە لە ئەڵمانیا ڕوونكردنەوەیەكدا (12ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت: دوێنێ ئێوارە لە هەمان کەناڵەوە کۆمەڵێک کۆچبەری کورد و سووریایی پێشان دران کە توانیویانە بگەنە پۆلۆنیا، یەکێکان باسی لەوەكردووە "سەربازەکانی بێلاڕووس حەبی خەویان دا بە منداڵەکانمان و حەبی وزەیشیان دا بە خۆمان".

 

بەقسەی كۆچبەرەكە سەربازەكان هەر خۆیان "ئێمەیان هێنایە خاڵێکی سەر سنوور، بە مقەستی گەورە سیمەکەیان بڕی و وگوتیان خواتان لەگەڵ."

 

سەرۆكی بیلاڕوسیا ئەلكسەندەر لوكاشینكۆ هەڕەشەی كرد ئەگەر یەكێتی ئەوروپا سزای زیاتر بخاتە سەر وڵاتەكەی و باسی لەوەكرد كورد جەنگاوەرن و باسی چەك و تەقەمنیش هەیە.   

  

ئاژانسی نوفۆستی ڕوسی لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی بڵاوی كردەوە (11ی تشرینی دووەمی 2021) لۆكاشینكۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەكردووە پۆڵەندا هەڕەشەی سنور داخستنمان لێ دەكات، بەڵام ئەگەر یەكێتی ئەوروپاش سزای زیاتر بسەپێنێت، ئەوە خۆمان دەزانین چی بكەین و ئامادەكاریمان كردووە.  

  

سەرۆكی بیلاروسیا لەبارەی ئەگەری پڕچەككردنی پەنابەران وتی "دۆخەكە ترسنامە لەوێ، هەوڵی گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی هەیە بۆ خەڵكی كەمپەكان، دەبێت كۆنترۆڵ بكرێت". هەروەها وتوشیەتی "كورد جەنگاوەرن و ئەگەر هەركەس پەلاماری پەنابەران بدات ئەوە گرژی ڕوو دەدات".   

  

لیتوانیا و لاتڤیا و پۆڵەندا زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانیان لەسەر سنور ڕاگەیاند لەگەڵ بلاڕوس و جەخت لەوە دەكەنەوە ئەو قەیرانە بەمەبەست دروستكراوە.