گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە نێوانگری ئێران

لایەنە شیعەكان رێككەوتنێكی بەراییان لەسەر حكومەت كردووە

2021.11.12 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنە شیعەكان رێككەوتنێكی بەراییان لەسەر حكومەت كردووە

 ناس كورد_

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە لایەنە شیعەكان بە نێوانگری ئێران رێككەوتوون لەسەر دواخستنی پرسی یەكلاییكردنەوەی سەرۆكایەتی حكومەت و دابەشكردنی وەزارەتەكان لەنێوان لایەنە سەرەكییەكانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكیدا (12ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، ئەوەش دەخاتەڕوو بەهۆی گەورەیی ناكۆكییەكان لەسەر سەرۆكایەتی وەزیران، بە نێوانگری ئێران ئێستا بەرەی سەدر و بەرەی لایەنە شیعەكانی تر لەسەر دابەشكردنی وەزارەتەكان گفتوگۆ دەكەن و دابەشیان كردووە بۆ دوو گروپ كە هەر لایەنە و شەش وەزارەتی بەربكەوێت.

 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی ئەلعەرەب سەدر بەتەنها 74 كورسی هەیە، بەڵام لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە هەموویان دەگەنە دەوروبەری 70 كورسی و ئەگەر لەسەر وەزارەتەكان ڕێكبكەون ئەوە دەرگا دەكرێتەوە بۆ پێكهاتن لەسەر كەسایەتی سەرۆكی حكومەتیش.

 

زانیارییەكان ئاماژە بەوەش دەكەن لە ئێستادا كازمی كاندیدی سەدرییەكان و هەندێكی تر لە لایەنە شیعەكانە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكەی و ئەگەر گرفتی گەورەی بۆ هاتە پێش ئەوە ئاماژەكان لەسەر حەیدەر عەبادین وەك چارەسەری مامناوەند، بەڵام د. ئەیاد عەنبەر كە مامۆستای زانستە سیاسییەكانە لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند " لەنێوان كازمی و عەبادی چانسی سەرۆك وەزیرانی ئێستا زۆر زیاترە".