گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەگوێرەی توێژینەوەكان

شەش سودی تەندروستیی هاتنی وەرزی سەرما ئاشكرا كرا

2021.11.12 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
شەش سودی تەندروستیی هاتنی وەرزی سەرما ئاشكرا كرا

ناس كورد_

هاتنی وەرزی زستان بەلای هەندێكەوە ناخۆشە بەهۆی سەرما، بەڵام سەرچاوە زانستی و پزیشكییەكان باس لەوە دەكەن شەش سودەی تەندروستی هەیە وا دەكات وەرزی زستان بەسودتر بێت بۆ مرۆڤ لە وەرزەكانی ت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی "ئینسایدەر" كە "ناس كورد" بینیویەتی (12ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە ئاشكرا دەكات سەرما شەش سوودی بۆ مرۆڤ هەیە كە بریتین لە:

1_ دابەزاندنی كێش:

سەرما ئیشتیهای خواردن زیاتر دەكات و دەرفەتی وەرزرش كەمتر دەكاتەوە، بەڵام دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنێك كە سووتاندنی وزە زیاتر دەكات.

2_ بەهێزكردنی بەرگری لەش:

سەرما مادەكانی دژە هەوكردن لە جەستە و خوێندا زیاتر دەكات.

3_ ئاسانكردنی ڕێكردن:

بەهۆی عارەقكردنەوە خەڵك لە هاوین ناچنە دەرەوە، بەڵام زستان دەرفەتی جووڵە دەڕەخسێنێت هەمووكات.

4_ كەمردنەوەی نەخۆشی:

سەرباری هەڵامەت و پەتا بەڵام زۆر نەخۆشی هەن لە زستاندا كەمتر بڵاو دەبنەوە تا هاوین و پایز و بەهار.

5_ باشكردنی بیركردنەوە:

توێژینەوەكان ئەوە دەردەخەن سەرما مەزاج باشتر دەكات و بیركردنەوە ڕوونتر دەكاتەوە، بە پێچەوانەشەوە گەرما گلوكۆزی زیاتر خەرج دەكات.

6_ تەندروستی پێست:

سەرما سووربوونەوەی پێست كەمتر دەكاتەوە لەگەڵ هەوكردن بەهۆی كەمی هاتوچۆی خوێنەوە، هەروەها دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی حەساسییەت و ڕەبۆ.