ناس کورد-
لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕەتیدەکاتەوە ماڵپەڕی فەرمیی پرۆژەی تۆڕی زیرەك هاك كرابێت و دەڵێت، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە و تەنها بە مەبەستی بە لاڕێدا بردنی ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا:
لە چەند پەیجێكی سۆشیال میدیا هەواڵێكی چەواشەكارانە بڵاوكراوەتەوە کە گوایە ماڵپەڕی فەرمیی پرۆژەی تۆڕی زیرەك هاككراوە، ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە و تەنها بە مەبەستی بە لاڕێدا بردنی ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە.
ئەو چەندین جارە هەواڵی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی سەبارەت بەم خزتگوزارییە گرنگەی کەرتی کارەبا بڵاو دەکرێتەوە.
وەزارەتی کارەبا بە بێ یاسا و رێنماییەکان لەسەر دابینکردنی کارەبا بۆ هاوبەشانی بەردەوام دەبێت و کار و چالاکییەکانی ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ جۆرە چەواشەکارییەک و، بەدواداچوونی یاساییش بە مافی خۆی دەزانێت.