ناس کورد-
فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق - کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو بەلەمێک لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت و لەنێو قوربانییەکاندا ژنێکی کوردی خەڵکی هەولێری تێدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق - کوردستان (پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمشەو بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجە لەسنوری شاری ئەزمیر ژێر ئاوکەوت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆیەوە ژنێکی کورد گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەشی پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە کرد بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ هەرێمی کوردستان."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، فیدراسیۆنەکەیان ئامادەیی دەربڕی بە ئەنجامدانی ڕیکارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ هەرێمی کوردستان.
زیاتر بخوێنەرەوە: ژمارەی كۆچبەرە كوردەكانی بیلاڕووسیا ئاشكرا كران