گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەیەك بۆ یەكێتی ئەوروپا

سەرۆكی بیلاڕوسیا: كورد جەنگاوەرن و لە پەلامارداندا گرژی ڕوودەدات

2021.11.11 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی بیلاڕوسیا: كورد جەنگاوەرن و لە پەلامارداندا گرژی ڕوودەدات

ناس کورد- 

سەرۆكی بیلاڕوسیا ئەلكسەندەر لوكاشینكۆ هەڕەشەی كرد ئەگەر یەكێتی ئەوروپا سزای زیاتر بخاتە سەر وڵاتەكەی و باسی لەوەكرد كورد جەنگاوەرن و باسی چەك و تەقەمنیش هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی نوفۆستی ڕوسی لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی بڵاوی كردەوە (11ی تشرینی دووەمی 2021) لۆكاشینكۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەكردووە پۆڵەندا هەڕەشەی سنور داخستنمان لێ دەكات، بەڵام ئەگەر یەكێتی ئەوروپاش سزای زیاتر بسەپێنێت، ئەوە خۆمان دەزانین چی بكەین و ئامادەكاریمان كردووە.

 

سەرۆكی بیلاروسیا لەبارەی ئەگەری پڕچەككردنی پەنابەران وتی "دۆخەكە ترسنامە لەوێ، هەوڵی گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی هەیە بۆ خەڵكی كەمپەكان، دەبێت كۆنترۆڵ بكرێت". هەروەها وتوشیەتی "كورد جەنگاوەرن و ئەگەر هەركەس پەلاماری پەنابەران بدات ئەوە گرژی ڕوو دەدات". 

 

لیتوانیا و لاتڤیا و پۆڵەندا زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانیان لەسەر سنور ڕاگەیاند لەگەڵ بلاڕوس و جەخت لەوە دەكەنەوە ئەو قەیرانە بەمەبەست دروستكراوە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن

 

 

ماوەى نزیکەى مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەچەندین وڵاتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە کە بەشێکى زۆریان دانیشتووى عێراق و هەرێمن بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.          

 

بەوتەی جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەئێستادا هەشت هەزار هاووڵاتی کورد لە وڵاتی بیلاڕووسیان. 

 

بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.