گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گۆڕان و پارتی و یەکێتی، ڕەزامەندییان لەسەر هەموارکردنەوەکە نیشانداوە

پەرلەمانتارێک: بەهۆی پارێزگاری هەولێرەوە پارتی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەموارکردەوە

2019.07.06 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: بەهۆی پارێزگاری هەولێرەوە پارتی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەموارکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سبەینێ (یەکشەممە، 7ی تەمووزى 2019)، په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو بڕگە لە یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كات کە یەکێکیان تایبەتە بە هەڵبژاردنی پارێزگار لە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و دووەمیشیان درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانە تا کاتی هەڵبژاردن. .پەرلەمانتارێک: پارتی لەبەرژەوەندی خۆی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان هەمواردەکاتەوە سەرەڕای ناڕەزایەتی چەند فراکسیۆنێک لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو دوو بڕگەیە، هەریەک لە فراکسیۆنی گۆڕان و پارتی و یەکێتی، ڕەزامەندییان لەسەر هەموارکردنەوەکە نیشانداوە. . بەوتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا یاداشتێکیان داواتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری بکات، بەڵام پشتگوێی خستووە. . ڕێبوار ئەحمەد، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ناس کوردی ڕاگەیاند، پێشتر ڕەشنوسێکیان لەبارەی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە داوەتە پەرلەمان بۆ ئەوەی هەمواری بکاتەوە و کەموکوڕییەکانی چارەسەر بکات، بەڵام تەنها دوو بڕگەی لەو ڕەشنووسە دەرهێناوە و هەمواری دەکاتەوە، لەکاتێکدا پێویست بوو سەرجەم یاساکە هەموار بکاتەوە. . لە بەرامبەردا ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لەو بڕوایەدایە، هەموارکردنەوەی هەردوو بڕگەکە لەلایەن پەرلەمانەوە، لە بەرژەوەندی حزبەکان و بێدەسەڵاتکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە. . کاوە عەبدولقادر، ئەندامى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى کوردستان، بە ناس کوردی وت، پارتی لەبەر خاتری پارێزگاری هەولێر، ئەو بڕگەیەی لە یاساکە هێناوەتە پەرلەمان و هەمواری دەکاتەوە، تا بتوانێت لە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا کەسێکی حزبی بکاتە پارێزگار. . کاوە وتیشی، یەکێکیتر لە بڕگەکان کە پارتی مەبەستیەتی لە پەرلەمان هەمواری بکاتەوە، درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە تا هەڵبژاردنی داهاتوو. . ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی جەختی لەوەشکردەوە، بەبێ دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ هەڵبژاردن، درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەن، پێشێلکردنی یاسای مافی دەنگدەر و هەڵبژاردنەکانە. . بەپێی ئەو ڕەشنووسە گشتگیرەی کە ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕەوانەی پەرلەمانیان کردووە، تیایدا بڕگەی هەڵبژاردن بۆ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و قەزاکان لە یاساکەدا زیاد دەکرێت. .