ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکدا لە شاری هەولێر، ئافرەتێکی تەمەن 20 ساڵ لەلایەن برایەکی تەمەن 13 ساڵی هاوسەرەکەیەوە کوژرا، ئەوەش بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچە و دەرچوونی فیشەک لێیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەو لە گەڕەکی (سەرکارێز) ئافرەتێک بە ناوی (هێلین عەباس عەبدوڵڵا) کە تەمەنی 20 ساڵە گیانی لە دەستداوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو، بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچە لەلایەن برایەکی هاوسەرەکەی بە ناوی (ن. ر. ع)ی تەمەن (13 ساڵ) و لەدەست دەرچوونی فیشەکێک لە دەمانچەکە، گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە ئێستادا بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە."