ناس كورد-
رۆژنامەی قودسی ئێرانی بڵاوی كردەوە گەنجانی ئێران بێهیوابوون لە خوێندن و لە ئێستادا بە چۆڵی مانەوەی كورسییەكانی خوێندن سێبەری بەسەر ڕەوشی خوێندن كردووە و لێكەوتەی كۆمەڵایەتی و كلتوری و ئابووری جیاجیای لێ دەكەوێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی ئاهون منش، سەرۆكی یەكێتی زانكۆكانی ئێران لەم بارەیەوە بە رۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە 50% كورسییەكانی زانكۆ چۆڵن لە ئێستادا و ئەمەش پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەیە، بەڵام بەداخەوە بەرپرسان بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
منش، باسی لەوەش كردووە زانكۆكان ناچاربوون دەستبەرداری فەرمانبەرەكانیان ببن و لە ئایندەی نزیكیشیدا ئەم زانكۆیانە توشی مایەپوچی دێن، ئەمەش لێكەوتەی خراپی لێ دەكەوێتەوە.