ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستگیرکردنى دوو کۆمپانیا و کەسایەتى راگەیاند، لەسەر بردنى خەڵک لەهەرێمەوە بۆ بیلاروسیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل (11ی تشرینی دووەمی 2021) بە کەناڵى رووداوی راگەیاند "بەدواداچوون بۆ ئەو باندانە دەکرێت و هەندێک کۆمپانیا و کەسایەتی هەیە کە دەبێت دەستگیربکرێن و ئەوانەیشی کە هاوکاریانن بە دڵنیاییەوە دەستگیردەکرێن."
ماوەى نزیکەى مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەچەندین وڵاتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە کە بەشێکى زۆریان دانیشتووى عێراق و هەرێمن بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.
بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.