گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەیەکى بەپەلە لە وەزارەتى دارایی یەوە

2021.11.11 - 11:54
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەیەکى بەپەلە لە وەزارەتى دارایی یەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایییە نوێیەکەى لەبارەى خەرجکردنى پاشەکەوتى موچە، خەرجکردنی جیاوازی ئەو موچە و دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (موچەو دەرماڵەکان) یان لەو مانگانە بەستراوە کە موچە تێیدا پاشەکەوت کراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020. 

 

دەقى رونکردنەوەکە:



ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (16)ی 2021 

 

مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایی (هاوپێچ) خەرجکردنی جیاوازی ئەو موچەو دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە. 

 

ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (موچەو دەرماڵەکان) یان لەو مانگانە بەستراوە کە موچە تێیدا پاشەکەوت کراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020. 

 

لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان

 

me_ga.php?id=4723