گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار مانگی داهاتوو

تەندروستی جیهانی دوو هۆكار بۆ تەشەنەكردنەوەی كۆرۆنا دیاری دەكات

2021.11.11 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی جیهانی دوو هۆكار بۆ تەشەنەكردنەوەی كۆرۆنا دیاری دەكات

ناس کورد-

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لەوەی ئەوروپا دەبێتەوە بە لانكەی سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا و تا شوبات پێشبینی مردنی 500 هەزار كەس دەكرێت لە ژێر كاریگەریی دوو هۆكاردا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هانز كلۆغە بەرپرسی هەرێمایەتی رێكخراوەكە لە پەراوێزی كۆنگرەی جیهانی نەخۆشخانەكان لە بەرشەلۆنە لە چەند لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (11ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند "ئەوروپا بووەتەوە بە سەنتەری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە جیهان و هۆكارەكەشی بە پلەی یەكەم بۆ لاوازی هەڵمەتەكانی كوتان لەلایەك و ساردبوونەوەی خەڵك لە لاكەیتر دەگەڕێتەوە".

 

كلۆغە سكاڵای ئەوەی كرد هەڵمەتێك گومان و شێواندن بەرۆكی هەڵمەتەكانی كوتانی گرتووە، ئەمەش خەڵكی ساركردوەتەوە لە وەرگرتنی ڤاكسین لە كاتێكدا ئەمە تەنها رێگەیە بۆ ڕێگرتن لە گەڕانەوە بۆ كەرەنتین و هیچ مەترسییەك لەسەر تەندروستی دروست ناكات.

 

بەرپرسەكەی تەندروستی جیهانی نەیشاردەوە ترسی ئەوەیان هەیە لە چوار مانگی داهاتوودا نیو ملیۆن كەس گیان لەدەست بدەن لە ژێر كاریگەریی كۆرۆنا.