گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بۆ داخستنى قوتابخانەکان دەسەڵات درایە پارێزگاکان

2021.11.11 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ داخستنى قوتابخانەکان دەسەڵات درایە پارێزگاکان

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بۆ داخستنى قوتابخانەکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان، بەڵام بۆ داخستنى سەرجەم قوتابخانەکان هیچ راسپاردەیەکى تەندروستى نییە لەئێستادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید  (11ی تشرینی دووەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتى "رێژەى توشبوون هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە مەترسیدارەى تەندروستى راسپاردەى ئەوە بکات کە قوتابخانەکان دابخرێن".

 

وتیشى "سیاسەتى ئێمە بەردەوامیدانە بە پڕۆسەى خوێندن وەک خۆى، بەڵام ئەگەر دۆخەکە مەترسیدار بوو ئەوکات بڕیارى دیکە دەدرێت، دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان لەسەر راسپاردەى تەندروستى پارێزگاکان قوتابخانە یان هۆبەیەکى دیاریکراو دابخەن، ئەوەش لەهەندێک شوێن کراوە".

 

ئالان حەمە سەعید باسى لەوەشکرد، لەکۆى دوو ملیۆن خوێندکار و مامۆستا لەهەرێم توشبووەکان ژمارەیان لەدوو هەزار کەس تێنەپەڕیوە، ئەوەش ژمارەیەکى زۆر نییە.

 

ئەوەشى خستەڕوو، ئەمساڵ جیاوازە لەساڵى رابردوو، یەکەمیان پێدانى ڤاکسینە و باس لە هەندێک رێکارى کراوە بۆ ئەوەى زۆرترین مامۆستا وەریبگرن، جگە لەوەش خوێندنى ئۆنلاین بەردەستە بۆ ئەوانەى نایانەوێت منداڵان بنێرنە قوتابخانەکان.