ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق بە مەرجى رەزامەندى بەخێوکەر ڤاکسین دەداتە خوێندکارانى سەروى 12 ساڵی و چاوەڕوانى مۆڵەتپێدانیشە بۆ ئەوەى منداڵانیش بکوترێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ریاز حلفى بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى (11ی تشرینی دووەمی 2021) بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند، هیچ کاریگەرییەکى نەرێنى مەترسیدار لەسەر ئەو کەسانە تۆمارنەکراوە کە ڤاکسینیان پێدراوە.
وتیشى "بڕیارى پێدانى ڤاکسین بەمنداڵانى تەمەن 5 ساڵان و بەرەو سەرەوە دواى رەزامەندى تەندروستى جیهانى دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
حلفى دەشڵێت، وەزارەت رێوشوێنى نوێی داناوە تایبەت بە کوتانى خوێندکارانى سەروى 12 ساڵ، لەوانە رەزامەندى بەخێوکەر لەرێگەى واژۆکردنى نوسراوێکەوە.