گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت ملیۆن و 26 هەزار

كەشناسی: زۆربوونی ئۆتۆمبێل سروشتی تێكداوە و كێشەی بارانی دروستكردووە 

2021.11.10 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
كەشناسی: زۆربوونی ئۆتۆمبێل سروشتی تێكداوە و كێشەی بارانی دروستكردووە 

ناس کورد-

 

فەرمانگەی كەشناسی عێراق ئاشكرای كرد، زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل كاریگەریی نێگەتیڤی دروست كردووە لەسەر ئاسمان و كەش و هەوای عێراق و سەرچاوەكانی ئاویش هۆشداری لە دروستبوونی شەڕ دەدات لەسەر ئاودێری لە باشوری عێراق بەهۆی وشكە ساڵییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەڕێوەبەری كەشناسی عێراق، عامر ئەلجابری لە لێدوان بۆ ئاژانسی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (10ی تشرینی دووەمی 2021) باس لەوە دەكات پەنگخواردنەوەی گەرما و گازە گەرمەكان و ژمارەی زۆری ئۆتۆمبیل، كاریگەریی نێگەتیڤیان لەسەر كەش و هەوا دروست كردووە". 

 

هەروەها دەڵێت "تا ئێستا هیچ ئاماژەیەكی شەپۆلی بارانی گشتگیر و گەورە دەرنەكەوتووە". 

 

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانان تا 2020 ژمارەی ئۆتۆمبیلی تۆماركراو لە عێراق حەوت ملیۆن و 26 هەزارە و ژمارەكە پاڵێوراوە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر بەهۆی هاوردە و نەبوونی ژێرخانی گواستنەوەوە. 

 

لە لایەكی دیكەوە وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، هۆشداری دا كەمی باران بارین وایكردووە كشتوكاڵی باشوور زیانی زۆری پێ بگات، ئەمەش مەترسی دروستكردنی كێشمەكێشی خوێناوی هەیە لەسەر ئاو.

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتەكە بەهۆی بەنداوەكانی توركیاوە، گوژمەی هاتنی ئاوی فورات بۆ عێراق لە 500 مەتر شەش جاوە دابەزیوە بۆ 200 مەتر.