گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هاوپەیمانێتییەکەى عەبادى: دانوستانەکان نەگەیشتوونەتە قۆناغى دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران

2021.11.10 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى عەبادى: دانوستانەکان نەگەیشتوونەتە قۆناغى دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران

ناس کورد-

 

هاوپەیمانێتى نەسر بەسەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى رایگەیاند، تا ئێستا نەچووەتە ناو هیچ دانوستانێکەوە بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ئەلوەندى ئەندامى هاوپەیمانێتى نەسر (10 ى تشرينى دووەمى 2021) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "دانوستان و گفتوگۆکانى ئێستا ئامانج لێیان چارەسەرى دۆخەکەیە نەک دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران".

 

وتیشى "کۆبوونەوەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لەپێش هەڵبژاردنەوە بەردەوامن، لەئێستادا جەخت لەسەر کەمکردنەوەى گرژییەکان لەنێوان لایەنەکان دەکرێتەوە".

 

ئەندامەکەى هاوپەیمانێتى نەسر دەڵێت، هێزەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى یاداشتێکیان پێشکەشکردووە بۆ چارەسەرى کێشەکان، رێککەوتن لەسەر وەستانى گرژییەکان.