گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پۆلیسى هەولێر ئەنجامى لێکۆڵینەوەى لەخۆکوشتنى مامۆستایەک راگەیاند

2021.11.10 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى هەولێر ئەنجامى لێکۆڵینەوەى لەخۆکوشتنى مامۆستایەک راگەیاند

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، تەرمى ئەو مامۆستایەى چەند رۆژێک لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆى فڕێدایە زێی گەورەوە دۆزرایەوە و هۆکارى خۆکوشتنى کێشەى کۆمەڵایەتى بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (10 ى تشرينى دووەمى 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، (شەمسەدین محەمەد عەبدوڵڵا) تەمەن (53 ساڵ) پیشە (مامۆستا)، کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەبووە و بەو هۆیەوە خۆی فڕێداوەتە ناو زێوە و گیانی لە دەست داوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕێکەوتی 5/11/2021 کاتژمێر 10 و 30 خولەکی شەو لە لایەن خێزانی هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کرانەوە کە لەسەر پردی کۆن لەسەر زێی گەورە ئۆتۆمبێلێک بەجێماوە و شوفێرەکەشی بێسەروشوێنە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (شەمسەدین محەمەد عەبدوڵڵا) تەمەن (53 ساڵ) پیشە (مامۆستا)، کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەبووە و بەو هۆیەوە خۆی فڕێداوەتە ناو زێوە و گیانی لە دەست داوە، ئەمڕۆش تەرمەکەی لە زێی گەورە لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانییەوە دۆزرایەوە و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تەرمەکەیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی و دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە.