گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هادى عامرى: پڕۆسەى سیاسی بەتەواوى بایکۆت دەکەین

2021.11.10 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
هادى عامرى:  پڕۆسەى سیاسی بەتەواوى بایکۆت دەکەین

ناس کورد-

هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، سەپاندن قبوڵ ناکەن و پەنا دەبەنە بەر بایکۆتى پڕۆسەى سیاسی بەتەواوەتى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، عامرى لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندى یەکێتى (10ی تشرینی دووەمی 2021) وتى "رێگەنادەین بە بە سەپاندنى ئیرادە و پەنا دەبەین بۆ بایکۆتى پڕۆسەى سیاسی بەتەواوەتى، ئەگەر بەشێوەیەکى راستەقینە و جدى تانەکان چارەسەر نەکرێن".

 

وتیشى "نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان هەژمونى بەسەر کۆمسیۆندا هەیە و رۆڵێکى نەرێنى گێڕاوە و دەستوەردانى کردووە لەدەرەوەى چوارچێوەى کارکردنى".

 

عامرى باسى لەوەشکرد، کۆمسیۆن بەڵێنیدا بوو بە رێگەنەدان بە ساختەکاریی و لایەنەکانى لەوبارەیەوە دڵنیاکردبووەوە، بەڵام پابەند نەبوو بەبەڵێنەکانییەوە.

 

پێشتر قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق رایگەیاند، ئەنجامى هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و ئەوەش رەنگە بەرەو ئەوەیان ببات کە بایکۆتى پڕۆسەى سیاسی بکەن.  

  

خەزعەلى لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "جەزیرە" (9 ى تشرينى دووەمى 2021) وتى" داننان بەئەنجامى هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە، ئەوەش بەرەو ئەوەمان دەبات بایکۆتى پڕۆسەى سیاسی بکەین".  

  

خەزعەلى باسى لەوەشکرد، بە ئامانج گرتنى ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، بەماناى بەئامانج گرتنى پڕۆسەى سیاسی و دەوڵەت دێت، ئەوەش بەلاى ئەوانەوە بەتەواوى رەتدەکرێتەوە و جێگەى قبوڵکردن نییە.  

  

دەشڵێت ئەوە یەکەمجار بووە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئامانجێکى عێراقى بپێکێت، فڕۆکەى بێفڕۆکەوان تەنها باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى بەئامانج گرتووە.  

  

خەزعەلى ئەوەشى خستووەتەڕوو، هۆشداریانداوە لە بوونى سەربازى ئیسرائیلى لە "باکورى عێراق" و باکورى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیاریکراو.