گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سەرکردەیەکى پێشووى گۆڕان لەسەر دروستکردنى حزب رونکردنەوە دەدات

2021.11.10 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى پێشووى گۆڕان لەسەر دروستکردنى حزب رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

عەدنان عوسمان سەرکردەى پێشوو لە بزوتنەوەى گۆڕان دەنگۆى هەوڵدان بۆ دروستکردنى حزب لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتار و هەڵسوڕاوە ناڕازییەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت دروستکردنى هەر هێزێکى نوێ پێویستى بە لێکۆڵینەوەى زیاترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدنان عوسمان کە 14 ى ئەیلولى 2020 دەستى لە ئەندامێتى خانەى راپەڕاندن و وتەبێژى گۆڕان کێشایەوە (10ی تشرینی دووەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند "ئەوە راست نییە کە باس لە دروستکردنى حزب و جوڵانەوەى سیاسی دەکرێت لەلایەن ئێمەوە، بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو هێشتا زووە قسە لەسەر ئەوە بکرێت".

 

وتیشى "هەلومەرجى سیاسى ئێستاى کوردستان سەختە و رەنگە کەم وێنە بێت، بۆیە پێویستى بە هەوڵ و گفتوگۆى زیاتر هەیە بۆ ئەوەى بیر لەوە بکرێتەوە چۆن جارێکى تر هاوسەنگى دروست بکرێت".

 

عەدنان عوسمان جەختیکردەوە، هەر هێز و جوڵانەوەیەکى سیاسی کە بیەوێت تازە بێتە پێشەوە پێویستى بە لێکۆڵینەوەى زیاترە.