گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاسپۆرتى سلێمانى ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە کە دەیانەوێت بە نایاسایی کۆچ بکەن

2021.11.10 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
پاسپۆرتى سلێمانى ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە کە دەیانەوێت بە نایاسایی کۆچ بکەن

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى رایگەیاند، هاوکار و ڕێنیشاندەری هاوڵاتییان دەبێت، بۆئەوەی بەڕێگەیەکی یاسایی کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکەن، نەک ڕێگەی مەرگەسات و قاچاخ و نایاسایی بگرنەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى چوارشەممە (10ی تشرینی دووەمی 2021) لە ئاگادارییەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەڕێگەی پەڕەی تایبەت بەخۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕێگا یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، ڤیزای کارکردن، ڤیزای نەخۆشی و چەند جۆرێکی دیکە لەڤیزا بڵاودەکاتەوە.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی هەڵمەتێکی میدیاییەوە هاوکار و ڕێنیشاندەری هاوڵاتییانی خۆشەویست دەبێت، بۆئەوەی بەڕێگەیەکی یاسایی کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکەن، نەک ڕێگەی مەرگەسات و قاچاخ و نایاسایی بگرنەبەر.

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی پەڕەی تایبەت بەخۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕێگا یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، ڤیزای کارکردن، ڤیزای نەخۆشی و چەند جۆرێکی دیکە لەڤیزا بڵاودەکاتەوە.

 

ئامانجمان لەم هەڵمەتە ئەوەیە هاوڵاتییان بەڕێگایەکی سەلامەت و یاسایی کۆچبکەن، بۆئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان دووربن لە مەترسییەکانی ڕێگای کۆچی نایاسایی.

 

لێرەوە داوا لە ھەر کەسێکی بە ئەمەک و دڵسۆز دەکەین، کە دیمەنی ژن و منداڵ و گەنج و پیرەکانی ڕێگای کۆچ ناخی هەژاندوون، هاوکارمانبن لەم هەڵمەتەدا، بۆئەوەی چیتر هاوڵاتییان کورد لەو ڕێگایە نەبنە قوربانی و ڕێگری لەو نەهامەتییە بکەین.

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی