گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆ سزاى سەرپێچی تیژڕەوى لەکاتى گواستنەوەى نەخۆش یەکلایی کردەوە

2021.11.10 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ سزاى سەرپێچی تیژڕەوى لەکاتى گواستنەوەى نەخۆش یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

 

هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، سزاى تیژڕەویی ئەو ئۆتۆمبێلانە ناسڕدرێتەوە کە نەخۆش بۆ نەخۆشخانە دەگوازنەوە و نەخۆش تەنها دەبێت بە ئۆتۆمبێلى فریاگوزاریی بگوازرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رادیۆى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى، فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاندووە، هەر کەس لەکاتى گواستنەوەى نەخۆش لەکامێرا بدات بەهیچ شێوەیەک سەرپێچییەکەى بۆ ناسڕدرێتەوە.

 

وتیشى "پێویستە کەسوکارى نەخۆش پەیوەندى بە ژمارە 122 ەوە بکەن بۆ گواستنەوەى نەخۆشەکانیان بە ئامبوڵانس، نەک لەرێگەى ئۆتۆمبێلى تایبەت و تاکسییەوە نەخۆشەکانیان بگوازنەوە نەخۆشخانە".