گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕۆژنامەی حیزبوڵڵا: دووجار بەرەی ئێران گورزی بەركەوت لە عێراق

2021.11.10 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەی حیزبوڵڵا: دووجار بەرەی ئێران گورزی بەركەوت لە عێراق

ناس كورد-
ڕۆژنامەی ئەخباری حیزبوڵڵای لوبنان بڵاوی كردەوە، كابوسەكانی بەر لە هەڵبژاردن هاتنەدی و هێزەكانی حەشد پاشەكشەیان كرد، بەدوای ئەوەشدا هەوڵی تیرۆری كازمی خەریكە دەكرێتە كارتی گوشار لەسەریان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی ئەخبار (10ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات، چاوەڕوانییەكانی حەشد وەها بووە هەڵبژاردن ببێتە وێستگەیەك بۆ كشانەوەی ئەمەریكا و سەرەتای قۆناغێكی سیاسی نوێ، بەڵام ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ ئەم هێزانە كابوس بووە و فەتح دوو لەسەر سێی كورسییەكانی لەدەست داوە و لە 48 كورسییەوە دابەزیوە بۆ 17.

 

ئەخبار باس لەوەش دەكات، یاریكردن بە ئەنجامەكان ئەوەندە زیرەكانە كراوە بواری ئاشكراكردنی نییە.

 

هەروەها باس لەوەش دەكات، هێرشی سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، ئێستا قۆستراوەتەوە بۆ گوشاركردن لە هێزەكانی "بەرەی موقاوەمە"، هەروەها بەكەڵكی مستەفا كازمی شكاوەتەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکی ئەو پەیامەی کازمی ’’بە زمانێکی توند’’ گەیاندییە قائانی و میلیشیاکان