گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێئومێد بوون لە حکومەت

بەڵێندەران دژی حکومەتی هەرێم بەرۆکی دادگاکان دەگرن

2021.11.10 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵێندەران دژی حکومەتی هەرێم بەرۆکی دادگاکان دەگرن

ناس کورد-

بەڵێندەران لەدوای بێهیوابوونیان لە بەڵێنەکانی حکومەت بڕیار دەدەن چیتر چاوەروانی بەڵێنی دیکە نەکەن و ڕێگەی یاسی بەرامبەر بەڵێنەکانی حکومەتی هەرێم بگرنەبەرو مافی بەڵێندەران بەیاسا بگەڕێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میران کامل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران بە ڕۆژنامەی “بازرگانی و پیشەسازی” ڕاگەیاند،  “بەلێندەران لەسەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی دارایەوە بێبەشبون لەتەواوی ئەو شایستە دارایانەی لەلای حکومەت بووە کە نەیتوانیوە وەک پێویست پارەیان بۆ خەرجبکات‌و بەردەوامی بدەن بەکارەکانیان کە ئەمەش زیانی بەکاری بەڵێندەران و پرۆژەکان گەیاند، ڕاوەستانی پرۆژەکان بۆ چەند ساڵێک وایکرد ئەو پرۆژانەی لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە ئێستا دووبارە لەسەرەتاوە دەست پێبکرێتەوە، ئەوەش خەرجیەکی دیکەلەسەر شانی حکومەت”.

 

ڕاشیگەیاند، “لقی سلێمانی بەڵێندەران گەشتوینەتە ئەم بڕیارە بەهۆی زۆری فشاری کۆمپانیاکان کە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو زیان و وێران بوون دەچن، بەڵێندەران متمانەیان بەبڕیارو فەرمانەکان نەماوە لەبەرئەوەی لەساڵی 2020ەوە ئەو پڕۆژانەی سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا پارەیان بۆ خەرجبکرێت لەدوای چەند مانگێک بڕیارەکە وەستا زۆرێک لەپرۆژەکان پارەکانیان بلۆککراوە لەخەزێنەی سلێمانی کە ئەمە وای لەکۆمپانیاکان کردووە باوەڕیان بەداهاتوو نەمێنێت و نەزانێت چ هەنگاوێک بنێت لەداهاتودا”.

 

ئاماژەی بەوەشدا “بەڵێندەران بەردەوام داوایان لەحکومەتی هەرێم کردووە ئەو کەرتە پشتگوێ نەخات فشارمان کردووە بەخۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی دەبڕین‌و بەیاننامەی ناڕەزایەتی‌و لەدەرگادانی هەموو بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەڵیندەران، بەڵام بەداخەوە هیچ کاتێک وەک پێویست وەڵاممان وەرنەگرتووە تەنها گوێ لەداواکاریەکانمان گیراوە و بەڵینمان پێدراوە بەڵێنەکانیش جێ بەجی نەکراون ئەمەش بۆتە هۆی مایەپوجبونی بەلێندەران‌و راوەستانی پڕۆژەکان‌و قەرزاربونی بەڵیندەر لەسەر کاری پرۆژەکان لەئێستاشدا گەر حکومەت هەر بەردەوامبێت لەهاوکاری نەکردنی بەڵێندەران و دەستپێ نەکردنەوەی کاری پرۆژەکان ئەوا هیج هیوایەک نامێنێتەوە کەبتواندرێت چاوەڕێی بەڵینی دیکە لەحکومەت بکەین”.

 

وتەبیژەکەی بەڵێندەران جەخت دەکاتەوە ”داوا لەهەموو بەڵێندەران دەکەین یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ستافێکی یاسای ئامادەکردووە بۆ هەر کۆمپانیایەک کە بیەوێت داوای یاسای تۆمار بکات سەردانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بکات”.

میران کامیل، ئەوەش ڕوندەکاتەوە “ئێمە بڕیارمانداوە هەموو هەوڵەکانمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لەڕێگەی یاساوە ڕێڕەوێک بدۆزینەوە حکومەت ناچاربکرێت مافەکانی بەڵێندەران بداتەوە، چیتر بەڵێندەر توشی داڕوخان نەبێت و پرۆژەکان پەکیان نەکەوێت”.

لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی خەرج نەکردنی شایستە دارایەکانی بەڵێندەران لەسەدا ٨٥ کۆمپانیاکان مایەپووچ بوون.