گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم 10 ملیار دیناری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا تەرخان کرد

2021.11.10 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم 10 ملیار دیناری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا تەرخان کرد

ناس کورد-

بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان 10 ملیار دیناری بۆ کەرتى تەندروسی تەرخان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (10ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، لەو پارەیە، بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن تاوەکو پێنج ملیار دینار بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی تەرخان دەکرێت.

 

دەشڵێت، بڕی چوار ملیار دینار بۆ هاندانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و بڕی 150 ملیۆن دیناریش بۆ هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستی تەرخان دەکرێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە تەندروستى سلێمانى هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانى قەیرانى کەمى دەرمان بەتایبەتى لەنەخۆشخانە حکومییەکان، ئەوەش بەهۆى خەرجنەکردنى شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى دەرمانەوە لەلایەن حکومەتەوە.

 

هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى (9 ى تشرينى دووەمى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، لە مانگى شوباتى ئەمساڵەوە حکومەت شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنان و هاوردەکردنى دەرمانى ڕاگرتووە، بەو هۆیەشەوە مەترسی هەیە قەیرانى کەمى دەرمان سەرهەڵبدات بەتایبەتى لەنەخۆشخانە حکومییەکان.

 

وتیشى، "ئەمە بووەتە کێشە بۆ کەمی دەرمان و مەترسی هەیە قەیران سەرهەڵبدات، ئەگەر حکومەت شایستەى دارایی کۆمپانیاکان خەرج نەکات".