ناس کورد-
پۆلیسی دەربەندیخان دوو کەسیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزینی سەرە مەنهۆڵی ناوبازاڕ و شەقامەکانی قەزاکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (10ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه سه‌ری مهنهۆڵو مه‌جاری شه‌قامه‌كانی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیان دزیبوو.
دەشڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی دزینی سه‌ره مهنهۆڵو مه‌جاری له‌شه‌قامه‌كانی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان زیادیكردبوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه."
"له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (أ، أـ ع) له‌دایكبووی 2002 و (م، أ، د) له‌دایكبووی 1995 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون."