ناس کورد-
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی هەژاریی بەرزبووەتەوە بۆ 31%، لەکاتێکدا ساڵی 2018 ئەو ڕێژەیە 20% بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (10ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، چوار ملیۆن و 500 هەزار عێراق ئێستا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، واتە بە ڕێژەی 11%ی دانیشتوان.
دەشڵێت، "قەیرانی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردن، بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار و نزمبوونەوەی نرخی نەوت دیارترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەى ڕێژەی هەژارین."