گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن میکانیزمى راگەیاندنى ناوى پەرلەمانتارانى نوێی دیاریکرد

2021.11.09 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن میکانیزمى راگەیاندنى ناوى پەرلەمانتارانى نوێی دیاریکرد

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق میکانیزمى راگەیاندنى ناوى پەرلەمانتارە براوەکانى دیاریکرد و جەختیکردەوە کە هیچ وادەیەک نییە بۆ تەواوبوونى سەیرکردنى تانەکان لەلایەن دەستەى دادوەرییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موهەند سەراف ئەندامى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆن رۆژى سێ شەممە (9 ى تشرينى دووەمى 2021) بەئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، ئەنجامى تانە و پاشکۆکان دوو قۆناغە، قۆناغى تانەدان و ئەنجامەکانى 4324 وێستگە.

  

وتیشى سەرجەم تانەکان سەیرکراون و جیاکردنەوەى دەستى وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی هاتووە و ئەنجام و پاشکۆکان و بەڵگەکان بۆ دەستەى دادوەرى بەرزکراونەتەوە، لەکاتى تەواوبونیدا ئەنجامەکە رەوانەى کۆمسیۆن دەکرێتەوە.

 

موهەند سەراف باسى لەوەشکرد، دواى تەوابوونى پڕۆسەکە لەلایەن دەستەى دادوەرییەوە ئەنجامەکان بۆ دادگاى فیدراڵى بەرزدەکرێنەوە بۆ پەسەندکردنى، ئەوکاتە کاندیدە براوەکان وەک پەرلەمانتارى نوێ دەناسرێن.