ناس کورد-
پارتى دیموکراتى کوردستان جەخت لە پێکهێنانى حکومەتێک بەبەشدارى سەرجەم لایەنەکان دەکاتەوە، ئەوەش جیاوازە لەو حکومەتە زۆرینەیەى کە موقتەدا سەدر داوایدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو هەڵوێستەى پارتى لەکۆبوونەوەى رۆژى سێ شەممە (9 ى تشرينى دووەمى 2021)ى نێوان شاندى پارتى بەسەرۆکایەتى هۆشیار زێبارى و مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق راگەیەنرا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە.
لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگى پێکهێنانى حکومەتێکى یەکێتى نیشتیمانى بەبەشدارى سەرجەم لایەنەکان کرایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکان و سەپاندنى سەروەرى یاسا و پاراستنى ئاسایش.
هەروەها شاندى پارتى پەیامى خۆشحاڵى مەسعود بارزانى یان بەکازمى راگەیاند بەهۆى رزگاربوونى بەسەلامەتى لەهەوڵى تیرۆرکردنى.
ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستا لە پاش هەڵبژاردنی 10ی تشرینەوە، موقتەدا سەدر دوو جار جەختی لە پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی سیاسی كردووەتەوە، كە كەمینەیەكی ئۆپۆزسیۆنی هەبێت.