گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا دەکرێت بەغدا هاوشێوەی کوەیت، قەرەبووی هەرێمیش بکاتەوە

2019.07.06 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
داوا دەکرێت بەغدا هاوشێوەی کوەیت، قەرەبووی هەرێمیش بکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند داوای لە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان کردووە، هاوشێوەی کوەیت، هەرێمی کوردستانیش قەرەبوو بکاتەوە. . ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیران، بەختیار شاوەیس ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. . لە کۆنگرەکەدا، ئەو پەرلەنتارە باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارانی پشتگوێخستووە، لەکاتێکدا بە دەستوروو و بە یاساش قەرەبووکردنەوەیان ڕێکخراوە. . هەروەها باسی لەوەکرد حکومەتی عێراق بڕی 48 ملیارو 300 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبووی وڵاتی کوەیت گەڕاندووەتەوە، ئەوەش لەپای ئەو جەنگەی کە ڕژێمی پێشووی عێراق دژی کوێت لە مانگی ئابی 1990 هەڵیگیرساند. .