گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەغدا پارە بۆ ئەو کۆچبەرانە تەرخان دەکات کە لەسنورى بیلاروسیان

2021.11.09 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا پارە بۆ ئەو کۆچبەرانە تەرخان دەکات کە لەسنورى بیلاروسیان

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بڕێک پارە تەرخان بکات بۆ ئەو هاوڵاتییانەى لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا و لیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیران (9 ى تشرينى دووەمى 2021) لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران دەنگیدا لەسەر راسپاردنى وەزارەتى دارایی بۆ خەرجکردنى 200 هەزار دۆلار بۆ وەزارەتى دەرەوە لە بودجەى فریاگوزاریی بۆ ئەو هاوڵاتییانەى لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا و لیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە بەمەبەستى گەڕانەوەیان  بۆ عێراق.

 

ماوەى نزیکەى مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەهەرێمى کوردستانەوە بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.  

  

بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.