گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانگەوازێکی بەپەلە لە عامرییەوە: هێور ببنەوە

2021.11.09 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
بانگەوازێکی بەپەلە لە عامرییەوە: هێور ببنەوە

ناس کورد-

هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح داوا لە هەمووان دەکات هێوربنەوە و کارەکان بۆ دادگا و لیژنەکان بەجێبهێڵن بۆ یەکلایکردنەوەى رووداوەکانى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و بەئامانج گرتنى ماڵى سەرۆک وەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامرى (9 ى تشرينى دووەمى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "هەمومان متمانەمان بە دادگا و دادپەروەرییەکەیەتى و بۆیە هیوادارم هەموان پابەندبن و هێوربنەوە، چونکە دۆخى عێراق گرژى زیاتر بەخۆوە نابینێت".

 

دەشڵێت "پاراستنى ئاسایش و سەقامگیریی بەرپرسیارێتى هەمووانە".